مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر له 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌كانی باشور هه‌نارده‌كردووه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن دۆلار بووه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند مانگی رابردوو كۆمپانیای سۆمۆ 105 ملیۆن و 50 هه‌زار و هه‌شت سه‌د و چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و هه‌شت ملیۆن و 252 دۆلار بووه.
جاهاند وتیشی تێكڕا رۆژانه سۆمۆ سێ ملیۆن و 502 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ههناردهكردووهو به‌رمیلی به 57 دۆلار فرۆشراوه و هیچ ئامارێكی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیش تۆمارنه‌كراوه.
كۆتایی هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی له سایتی ره‌سمی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له ساڵێكه هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.