بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، بۆ یه‌كه‌مجار میرنشینی دوبه‌ی، كۆنفرانسێكی ئابوری له‌ژێر ناونیشانی (مونته‌دای ئابوری كوردستان) له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لێپرسراوانی حكومی‌و گه‌وره كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته ساز بكرێت.
(شیلان خانه‌قا) نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیمارات ڕایگه‌یاند، پاش سازكردنی چه‌ندین كۆنفرانسی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌وڵه‌تی ئیمارات له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا، تیشك خرایه سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستاشدا میرنشینی دوبه‌ی سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن، بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی ئابوری له‌هه‌رێمی كوردستان، كه له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی:”نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیمارات، هه‌ڵده‌ستێت بهئامادهكاری بۆ ئه‌و كۆنفرانسه‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی ههرێمو كونسوڵگه‌ریی ئیمارات له‌هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوێنه‌رایه‌تی بازرگانیی هه‌رێم له‌ئیمارات، شیلان خانه‌قا باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی میرنشینی دوبه‌یه‌وه سازده‌كرێت، كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی دوبهیو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌وره سه‌رمایه‌داران به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری بارزگانی هه‌رێم له‌ئیمارات ئاشكراشیكردووه، جگه له‌سازكردنی كۆنفرانسه‌كه، هاوكات نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی میرنشینی دوبه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، كه ده‌بێته هۆكارێكی تر بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.