وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ماوەی هەفتەیەكدا كەمكردنەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ ڕاكێشانی بۆرییەكی نوێی گواستنەوەی نەوت بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە كە (جەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا ڕایگەیاندووە، كە بۆرییە نوێیەكە دەتوانێت ڕۆژانە بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە بەرهەمی ئێستای كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك نزیكەی 80 هەزار بەرمیل دەبێتو بە تانكەر ڕەوانەی پاڵاوگە ناوخۆییەكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكرێت.
وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكردوە، كە عێراق دانوستانی لەگەڵ كۆمپانیای روسنەفتی روسی دەستپێكردووە، كە یەكێكە لە گەورەترین وەبەرهێنەرەكانی بواری نەوت و غاز كە لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن.