به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ناویان له‌لیستی كۆمپانیا تۆماركراوه‌كاندا هاتووه‌و له‌هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، سێ هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه له‌عێرقدا هه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌قامگیریی ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(دڵزار ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا سێ هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له‌به‌غدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌قامگیریی ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دڵزار ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێم له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوریی‌و سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، هانده‌رێكی باش بووه بۆ هاتنی زۆرترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی بیانی، كه زۆربه‌یان له‌بواری پرۆژه ستراتیژی‌و گرنگه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
وتیشی:”وڵاته دراوسێكانی هه‌رێم له‌ڕووی بوونی زۆرترین ژماره‌ی كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌وه له‌هه‌رێمدا، پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت‌و دواتر وڵاته خاوه‌ن ئابورییه به‌هێزه‌كان، ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی له‌بواری ئابوری‌دا به‌دیهێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیشدا، هه‌رێم ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه، له‌ڕووی بوونی زۆرترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌رێم خاڵێكی گواستنه‌وه‌ی گرنگه له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو‌و وڵاتانی ئه‌وروپادا، ئه‌و بازرگانانه‌شی كه له‌هه‌رێمدا سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنانن، پشت به‌و ڕه‌وشه ئه‌منییه ده‌به‌ستن كه له‌هه‌رێمدا بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێم له‌ڕووی ئابوریی‌و پێشخستنی بواره‌كانی بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌وه.