بۆ پاڵپشتی لە هاوڵاتیان و بازرگانەکان لەو پرۆژانەی خزمەت بە وڵات و بەرزکردنەوەی بواری ئابوری دەکەن، بانكی یەکێتیی عێراق پێدانی قەرزی ڕاگەیاند.
بانکی یەکێتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووهمی 2017، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئامادەین پاڵپشتی لە هاوڵاتیان و بازرگانەکان بکەن، بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەو پرۆژانەی خزمەت بە وڵات و هاوڵاتیان دەکات له رێگهی پێدانی قەرزوه، ئەمهش لەپێناوکەمبوونەوەی رێژەی بێکاریی و بەرزبونەوەی ئابوریی وڵات و بەدەستهێنانی کار بۆ بێکارەکان.
له بهیاننامهكهدا بانکی یەکێتی عێراق جەختی لەوەکردۆتەوە، ئاسانترین رێگه بهكاردههێنین و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ڕێگای پێدانی ئەو قەرزە بە هاوڵاتیان ئاڵۆز نەبێت و بەبێ رۆتین بەڕێوەبچێت.
جێگهی باسه، بانکی یەکێتی عێراق لە ٢٠٠٢ دامەزراوە و لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە و بنکەی سەرەکی لە شاری بەغداد و چەند لقێکی دیكهشی لە پارێزگاکانی دیكهی عێراقدا هەیە.