لیژنه‌ى نانەواخانه‌و فرنه‌كان ئامارى مانگانه‌ى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه، و ئاماره‌كه‌ش ئه‌وه ئه‌خاته روو كه به‌هۆى پابه‌ندبونیانه‌وه هیچ حاڵه‌تێكى داخستن و دادگا تۆمارنه‌كراوه.
له ئامارى مانگانه‌ى لیژنه‌ى نانه‌واخانه‌و فرنه‌كانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى دا هاتووه له به‌روارى ( 1/11/2017 تاوه‌كو 30/11/2017)، 184 سه‌ردانیانه بۆ نانه‌واخانه‌و فرنه‌كانى سنورى شارى سلێمانى ئه‌نجامداوه، له‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌لو په‌لێكى خراپبوودا و پسوڵه‌ى سه‌رپێچى بۆ 6 شوێن كراوه، و 2 شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
ته‌ها صالح سه‌رۆكى لیژنه‌ى نانه‌واخانه‌و فرنه‌كان، له باره‌ى كارى زیاترى لیژنه‌كه‌یانه‌وه بەئاوێنەی وت” سه‌ردانى لیژنه‌كانمان بۆته‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى سه‌رپێچییه‌كان جار له دواى جار، و له‌مانگى یانزه‌شدا هیچ حاڵه‌تێكى داخستن و دادگا تۆمارنه‌كراوه، هۆكارى ئه‌مه‌شى گه‌رانده‌وه بۆ كارى به‌رده‌وامى لیژنه‌كه‌یان و پابه‌ندبوونى زیاترى شوێنه‌كان به مه‌رج و رێنمییه‌كانه‌وه”.