بڕیاره له‌ڕێكه‌وتی (15) مانگی داهاتووه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی هاورده‌ی ئۆتۆمبێل ڕابگرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێشتا ماوه‌ی ڕاگرتنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ڕائد (ئه‌مین ساڵح) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بڕیاره ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕابگیرێت، به‌ئامانجی ڕێكخستن‌و پێداچوونه‌وه بهكواڵتیو كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێشتا بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌كراوه، تاوه‌كو بزانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ڕاده‌گیرێت.