به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئابوری و گه‌شه‌پێدان، به‌راورد به حه‌وت ساڵی رابردوو، ئابوری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كات و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كدا كه له فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجێل گوریا سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه داوای له وڵاتانی جیهان كرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن و باشتركردنی پێوه‌ره‌كانی ژیانی خه‌ڵك.
ئه‌نجێل گوریا- سكرتێری رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئابوری و گه‌شه‌پێدان، وتی؛ هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه ئابوری جیهان ئاستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت، گه‌شه‌ی ئابوری جیهان خێرایه و ساڵی 2016 گه‌شه‌ی ئابوری 3.1% بوه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ ببێت له 3.6% ، ساڵی داهاتوش بگاته 3.7 %. جگه له‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌دا، ئابوری هه‌مو وڵاتان له‌یه‌ككاتدا گه‌شه‌ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای وایه هیچ كام له ئابورییه گه‌وره‌كانی جیهان روبه‌ڕوی قه‌یران نابنه‌وه به به‌به‌رازیلیشه‌وه كه گه‌شه‌ی باشی ئابوری به‌خۆیه‌وه بینیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌كو له‌دوا كۆبونه‌وه له مانگی سێپته‌مبه‌ر وتمان، ره‌وشه‌كه ره‌نگه به‌ره‌و باشتر بچێت، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه، له‌به‌ر هۆكارێك، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر به‌رده‌وامبونی باشبونی رێژه‌ی ئه‌و گه‌شه‌یه‌یه كه ئێستا ده‌یبنین. به‌مانایه‌كی تر، گه‌شه‌كه پێویسته گشتگیر بێت و هه‌لومه‌رجی به‌رده‌وامبونی له‌ئارادا بێت.