فەرمانگەی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران رایدەگەیەنێت “عێراق لەریزبەندی دووەمین ئەو وڵاتانە دێت هاوردەی كەلوپل و پێداویستی ئێرانی دەكەن”.
ئاژانسی فارس نیوز ئاشكرایكردووە “پێوانەی بازرگانی دەرەكی نانەوتیی لەماوەی نێوان 21ی ئازار بۆ 21ی تشرینی یەكەم، 61 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە”.
فەرمانگەی گومرگی ئێران راشیگەیاندووە “لەچاو ساڵی پار 8% ئەو رێەیە بەرز بۆتەوە كە ساڵی پار تا ئەم وەختە 56 ملیار و 421 ملیۆن دۆلار بووە”.
بەپێی ریزبەندییەكە لەپلەی یەكەمدا چین دێت كە كەلوپەلی ئێرانی هاوردەی وڵاتەكەی دەكات بە بڕی 5.848 ملیار دۆلار، هاوكات عێراق بایی 4.351 ملیار دۆلار كەلوپەل لەئێرانەوە دێنێتە وڵاتەكەی و دوای ئەویش ئیمارات بەبڕی 3.893 ملیار دۆلار و ئینجا كۆریای باشوور بەبڕی 2.747 ملیار دۆلار و پاشانیش ئەفغانستان بەبڕی 1.849 ملیار دۆلاری ئەمریكی كەلوپەلی ئێرانی هاوردەی وڵاتەكەی دەكات”.