ئاشه بایه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه له ده‌ریاكاندا داده‌نرێن به‌هێزترن له‌وانه‌ی له ووشكانیدان، به‌هۆی به‌هێزییان له‌سوود وه‌رگرتن له‌و بایانه‌ی له‌به‌رگه هه‌واوه دێن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای كارنیگی بۆ زانسته‌كان له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه، ئه‌و ئاشه بایانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی له با كه له ده‌ریاكاندا داده‌نرێن ده‌توانن وزه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌رهه‌مبهێنن كه به‌شی سه‌رانسه‌ری جیهان بكات.
زانایانی ئه‌و په‌یمانگه ئه‌مریكییه ئاماژه‌یان داوه، ئه‌و بایه به‌هێزه‌ی لهدهریاكانهوه هه‌ڵده‌كه‌ن وا ده‌كه‌ن ئه‌و ئاشانه‌ی له ده‌ریاكاندا داده‌نرێن پێینج هێنده‌ی ئه‌و ئاشانه‌ی له‌سه‌ر وشكانی دانراون وزه به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌رچه‌نده ئێستا وێستگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه له بایه‌كان له ناوچه‌ی ده‌ریا قوڵه‌كان نییه، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشنیارده‌كات كه ئه‌و ته‌كنیكه تاقیبكرێته‌وه، هاوكاتیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه قه‌باره‌ی وزه‌كه له وه‌رزێكه‌وه بۆ وه‌رزێكی تر ده‌گۆردرێت.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له‌گۆڤاری ئه‌كادیمیای ئه‌مریكیی بۆ زانسته‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه ”له زستاندا ئاشه بایه‌كانی باكوری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی ده‌توانێت وزه‌یه‌ك به‌رهه‌مبهێنێت كه پێداویستی هه‌موو جیهان پڕبكاته‌وه، له هاوینیشدا ئه‌و وێستگانه ده‌توانن وزه‌ی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش دابین بكه‌ن”.
توێژه‌ره‌وه‌كان پشتیان به‌ستبوو به هه‌ندێك نمونه‌ی زانیاریی ئامێز كه به‌راورد ده‌كات له‌نێوان به‌رهه‌مهێنانی وزه لهئاشه بایه‌كانی ویلایه‌تی كانساسی ئه‌مریكا و ئه‌و وێستگه زه‌به‌لاحه خهیاڵكراوانهی كه ده‌كرێت له ده‌ریادا دابنرێن. هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی دهریاییو به تایبه‌تیش له‌باكوری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سیی، ئاشه بایه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زۆر به‌هێزتره، چونكه بایه‌كان هێواش ناكانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی لهئاشه بایه‌كانی سه‌ر وشكانی ڕووده‌دات.
جگه له‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه كه وێستگه‌ی گه‌وره لهئۆقیانووسهكان توانای زیاتریان ده‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له بایه‌كان كه له به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌رگه هه‌واوه هه‌ڵده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی وێستگه‌كانی سه‌ر وشكانیی كه كاره‌كانیان ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و بایانه‌یه كه له‌سه‌ر ڕووبهرهكانه.