ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ژمارەیەك بازرگان دەدات

 

بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەی لەكاری بازرگانیدا
روبەڕویان بۆتەوە، ئەمرۆ 27-1 ژمارەیەك بازرگان كە لەبوارە جیاوازەكاندا كاردەكەن سەردانی
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی كۆبونەوە
.

 

لە كۆبونەوەكەدا بازرگانەكان ئاماژەیان
بۆ ئەوەكرد كە لە مەرزی باشماغ دو ئەوەندی ئەو كرێیەیان لێوەردەگرن كە بۆیاندیاریكراوە،هەروەها
دەڵێن بەهۆی ئەوەی كاڵاكانیان بۆ شاری سلێمانییە بارەكانیان دوادەخەن بەڵام بارەكانی
هەولێر و دهۆك پێشدەخەن ،وەك خۆیان دەڵێن ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە كرێكانی ئەوان زیاترە

لە بەرامبەریشدا سیروان محەمەد سەرۆكی
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنی پێدان كە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا،بەدواداچون
بۆ كێشەكانیان بكات و بۆیان چارەسەر بكات

 

هەوڵدانی ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی
بۆ كێشەی ئەو بازرگانانە لەكاتێكدایە كە رۆژانە و لەكاتی دروستبونی هەر كێشەیەك لە
بەڕێوەچونی كارەكانیاندا،بازرگانان و پیشەوەران پەیوەندی بە ژوری بازرگانی وپیشەسازی
سلێمانیەوە دەكەن و دوای كۆبونەوە و گفتوگۆ كێشە و گرفتەكانیان بۆ چارەسەر دەكرێت
.