بۆچى لەکاتى خەودا دەستت سڕ دەبێت؟

سڕبوونه‌وه‌و ئازاری‌ ده‌ست له‌کاتی‌ نووستن زۆر جار به‌هۆی‌ په‌ستانی‌ مه‌چه‌ک له‌سه‌رده‌ماری‌ نێوان مه‌چه‌ک و په‌نجه‌کانه‌وه‌ رووده‌دات.
نیشانه‌کانی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌:
1- سڕبوونه‌وه‌ له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌کانه‌وه‌ جگه‌ له‌ په‌نجه‌ی‌ بچووک.
2- ئازارێک له‌ده‌سته‌وه‌ به‌ره‌و باسک.
3- زیادبوونی‌ سڕبوونه‌وه‌و ئازار له‌کاتی‌ شه‌وان، که‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بێ خه‌وی‌ (خه‌وزڕان).
4- ئازاره‌که‌ که‌م ده‌بێت له‌دوای‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی‌ ده‌ست تا ئاستێکی‌ به‌رزتر له‌شه‌وه‌.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کرا ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازی‌ ماسولکه‌کان له‌دوای‌ ماوه‌یه‌کی‌ درێژخایه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ که‌ زیاتر تووشی‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ ده‌بن:
1- ئافره‌تی‌ ته‌مه‌نی‌ (40) بۆ (50) ساڵ.
2- ئافره‌تی‌ سکپڕ.
3- ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ئیشوکاریان له‌سه‌ر چاپکردن‌و کۆمپیوته‌ره‌.
4- که‌سانێکی‌ تووشبوو به‌هه‌وکردنی‌ جومگه‌کان (ڕۆماتیزم).
چاره‌سه‌رکردن:
1- که‌مکردنی‌ کێشی‌ له‌ش بۆ که‌سێکی‌ قه‌ڵه‌و.
2- به‌رزکردنی‌ ده‌ستی‌ تووشبوو به‌م حاڵه‌ته‌‌و دانانی‌ له‌سه‌ر سه‌رینێک که‌ ئاستی‌ به‌رزتر ده‌بێت له‌کاتی‌ نووستندا.
3- به‌ستنی‌ ده‌ست‌و مه‌چه‌ک به‌پارچه‌ په‌ڕۆیه‌کی‌ تایبه‌ت له‌کاتی‌ نووستن ئه‌م جۆره‌ په‌ڕۆیه‌ له‌ده‌رمانخانه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت.
4- ئه‌م کێشه‌یه‌ نامێنێت له‌ دوای‌ منداڵبوون له‌حاڵه‌تی‌ ئافره‌تی‌ سکپڕ.
5- ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ به‌رده‌وامبوو ده‌بێت پزیشک سه‌رپه‌رشتی‌ حاڵه‌ته‌که‌ بکات به‌پێدانی‌ ده‌رمان یان ده‌رزی‌ یان به‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ هه‌ندێ حاڵه‌ت له‌دوای‌ نیشانه‌کردنی‌ جۆری‌ کێشه‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونه‌وه‌.