ماوەیەکە نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی گەرمیاندا بهرزبووهتهوه، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیانیش، هۆكارهكهى، بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زۆری خواست لەسەری، دهگهڕێنێتهوه.
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، ڕاگەیاند: “بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی گەرمیان، پەیوەندی بەبڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە هەیە كه لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەرى سنوورهكه سهریههڵداوه”.
سەبارەت بەوەی پێشبینی دەکرێت، کەی نرخی مریشکی زیندوو وەک پێشتر داببەزێت، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، ئاشکرایکرد ، بەهۆی ئەوەی مریشک لەماوەی 30 تا 40 رۆژ پێدەگات و دواى ئهوه ڕێگه دهدرێت بخرێته بازاڕهوه، بۆیە پێدەچێت لە ماوەیەی داهاتوودا نرخەکەی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
لەئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی گەرمیان ، لەنێوان (2500بۆ3000)هەزار دینارە ، ئەمە لەکاتێکدایە نرخەکەی پێشتر (1500بۆ1750)دیناربووە.