له عێراق زیاتر له چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌رو 3،4 ملیۆن خانه‌نشین و 2 ملیۆن سودمه‌ندی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ش حكومه‌ت پێویستی به 42 ملیار دیناری عێراقیه .
مه‌زهه‌ر محمد، راوێژكاری ئابوری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرای كرد: له‌عێراق زیاتر له هه‌شت ملیۆن كه‌س مووچه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش نزیكه له یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵات .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ئه‌و ملیۆنان فه‌رمانبه‌رو سودمه‌ندانه پێویستی به 42 ملیار دیناره .
وتیشی: ئه‌و هه‌شت ملیۆن مووچه‌خۆره دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی .
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: به‌رنامه‌و پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه تاوه‌كو چه‌ند ساڵێكی داهاتوو كه‌رتی تایبه‌ت بره‌و پێ بده‌ین و دڵنیایی تێدابدهین له‌وه‌ی ژیانیان له كه‌رتی تایبه‌ت گه‌ره‌نتی ده‌بێت تاوه‌كو خه‌ڵك پشت به‌كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌ستن نه‌ك كه‌رتی حكومی .