”وه‌ستانی‌ هاورده‌كردنی‌ ئاژه‌ڵ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نرخی‌ گۆشت ده‌بێت”


سۆران غه‌فور، به‌ڕێوبره‌ی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌  ڕاگه‌یاندوە، هاورده‌كردنی‌ ئاژه‌ڵ وه‌ستاوه‌ به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ گه‌شتی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌.

وتیشی‌ “تامانگی‌ حه‌وت نزیكه‌ی‌ 56 هه‌زار سه‌ر ڕه‌شه‌وڵاخ هاورده‌ی‌ سلێمانی‌ كراون، كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌وه‌و له‌وڵاتی‌ جۆرجیاو ئۆكرانیاوه‌ هێنراون”.

به‌وته‌ی‌ سۆران غه‌فور، وه‌ستانی‌ هاورده‌كردنی‌ ئاژه‌ڵ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نرخی‌ گۆشت داده‌نێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌، كه‌متر گۆشت ده‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر ساڵانی‌ رابردوو بوایه‌ گۆشت كه‌م ده‌بووه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی‌ به‌رز ده‌بووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، له‌و كاته‌وه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ ئاژه‌ڵ هاورده‌ ناكرێت، له‌ئێرانه‌وه‌ 483 ڕه‌شه‌ وڵاخ هاورده‌كراوه‌.