هه‌رێم 105 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌

وه‌زیرێكی پێشووی عیراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 105 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌.

حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان بڕی 105 ملیار دۆلار به‌ حكومه‌تی ناوه‌ند و بانكه‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان قه‌رزداره‌.

شه‌هرستانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ به‌هۆی بڕی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ساڵی 2008 وه‌ تا ئێستا عیراق نزیكه‌ی 39 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.