پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، عێراق نیازی هه‌یه له‌ساڵی داهاتوودا به‌بڕی ملیارێك دۆلار قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ربكات.
عه‌لی عه‌لاق له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌بوزه‌بی به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی نزیكه‌ی 49 ملیار دۆلاره‌و زیادبوونی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وته‌وه‌یه له‌م دواییه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌یسه‌ڵ هیمس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، بانكه‌كه داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی له‌سعودیه‌و به‌شێوه‌ی زاره‌كی ره‌زامه‌ندیان له‌بانكی ناوه‌ندی سعودیه وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، حكومه‌تی عێراق به‌به‌های یه‌ك ملیار دۆلار قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌وڵه‌تی ده‌ركرد، كه وه‌كو قه‌رزێكی كه‌م سوود له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌ره‌نتی كرا.