دەوڵەمەندێکی ئەمریکا بە یەک رۆژ، سامانەکەی گەیشتە 100 ملیار دۆلار و بووە دەوڵەمەندی یەکەمی جیهان.
جێف بیزۆس، دامەزرێنەر و خاوەنی ماڵپەڕی (ئەمازۆن) پلەی یەکەمی میاردێرەکانی جیهانی لە بیل گیتس، خاوەنی (مایکرۆسۆفت) سەندەوە و سامانەکەی گەیشتە سەرووی 100 ملیار دۆلار.
لە رۆژی هەینی 24/11/2017، کە لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بە (هەینی رەش) ناسرابوو و تێیدا مارکێتەکان داشکاندن دەکەن، فرۆشی ماڵپەڕی ئەمازۆن بڕی دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیاتر بوو لە رۆژانی ئاسایی و بەمەش بەهای پشکەکانی ئەمازۆن بەڕێژەی %2 بەرز بووە.
بە بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی ئەمازۆن و فرۆشی زیاتری ماڵپەڕەکە، سامانی جێف بیزۆس لە 100 ملیار دۆلار تێپەڕی.
ئێستا بیل گیتس، کە تا هەفتەی رابردوو یەکەم ملیاردێری جیهان بوو، 86 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.