به‌فیدیۆ… مۆتۆرۆلا گاڵته‌ به‌ گالاكسی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی دیارده‌ی گاڵته‌كردنی به‌ مۆبایلی ئایفۆن ئه‌پڵ به‌ ڤیدیۆ بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ئێسته‌دا كۆمپانیای مۆتۆرۆلا ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گاڵته‌ به‌ مۆبایلی گالاكسی ده‌كات.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا گاڵته‌ به‌ ئه‌پڵ و مۆبایله‌كانی ئایفۆن ده‌كات، ئێسته‌ش كۆمپانیای مۆتۆرۆلا به‌ ھه‌مان شێوه‌ وه‌ڵامی كۆمپانیای سامسۆنگ گالاكسی ده‌داته‌وه‌ و گاڵته‌ ده‌كات به‌مۆبایلی گالاكسی نۆت هه‌شت كه‌ نوێترین به‌رهه‌میانه‌.
 
كۆمپانیای مۆتۆرۆلا ئاماژه‌ به‌تایبه‌تمه‌ندیی “Moto Mods”  ده‌كات كه‌ له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌یدا به‌ ” Moto Play Z 2″   ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ دانانی داتاشۆیرك كه‌ بوار ده‌داته‌ به‌كارھێنه‌ران به‌نمایشی بابه‌ته‌كانی مۆبایله‌كه‌ له‌سه‌ر دیوار.

ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 1982دا دامه‌زراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تا له‌ بواری رادیۆ و ئامێری بێته‌ل ده‌ستی پێ كرد، كه‌ ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی پاڵ كالوین بوو، ویستی ناوێك ھه‌ڵبژێرێ كه‌ له‌ ناوی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانه‌وه‌ نزیك بێ، ھه‌م چه‌ند پیتێكی ناوی خۆشی له‌گه‌ڵدا بێ، بۆیه‌ له‌ ناوی كۆمپانیای ” Motor” گۆڕی بۆ كۆمپانیای مۆتۆرۆلا.