هەرچەندە لەپاش جیابونەوەی باشوری سوودان لە وڵاتەكەی و لە دەستدانی بەشێكی زۆری كێڵگە نەوتیەكان لەباشور حكومەتی خەرتووم رووبەروی قەیرانێكی گەورەی ئابوری بۆتەوە بەڵام لەئێستادا زیادبوونی بەرهەمهێكی سروشتی دیكە قەرەبووی ئەو زیانانەی وڵاتی (سودانی) كردۆتەوەو بەشێك لە چاودێرانیش لەو باوەرەدان زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی زێرو دۆزینەوەی یەدەگێكی زۆرو لێدانی چەند كانێكی نوێ بۆ دەرهێنانی رەنگە ئابوری ئەو ووڵاتە بۆ سەردەمی فرۆشتنی نەوت بگەرێنتەوە.
لەساڵی (2011)شەوە حكومەتی خەرتووم پلانە ئابوریەكانی خۆی لەگەشەپێدانی كەرتی نەوتەوە بۆ بەرهەمهێنانی كانزای زێر گۆریوەو ساڵانەش لەگەڵ زیادبوونی بری بەرهەمهێندا قەبارەی زیانەكانی لە كورتهێنانی بودجەو خراپی دۆخی ئابوری باشتر دەبێت ئەمە لەكاتێكدا زێر وەكو نەوت كاڵایەك نیەو بەرێژەیەكی زۆر بەهاكەی بەرزو نزم بكات و ووڵاتانی بەرهەمهێنیشی بە ئاستی بازرگانی كەمترێكە.
هاوكات لەپاش چركردنەوەی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە دەرهێنانی نایاسایی ئەو كانزایەو پێشخستنی شێوازە نوێكانی بەرهەمهێنان لە (2016)دا توانای بەرهەمهێنانی زێر لەلایەن سودانەوە گەیشتۆتە (93) تەن و لەو برەش لەو ساڵەدا لەرێگەی فرۆشتنی (30) تەن و (800) كیلۆگرام زێرەوە داهاتی یەك ملیارو 232 ملیۆن دۆلاری بۆ داهاتی گشتی ئەو وڵاتە دابین كردوە.
هاوكات لە نێوەی دووەمی ئەمساڵیشەوە توانای بەرهەمهێنانی زێر گەیشتۆتە (50) تەن و بریاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو برە بۆ (100) تەن زێر بەرزبكاتەوە.