فه‌تحی محه‌مه‌د راوێژكاری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له وه‌زاره‌تی بازارگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه شاندێكی حكوومی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌ندامییه‌تی پارێزگارانی (هه‌ولێر دهۆك سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان)، گه‌یشتنه توركیا .
وتیشی‌ی شانده‌كه له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا دیدار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن و، سه‌ردانی چه‌ند شارێكی پیشه‌سازی له‌و ولاته‌دا ده‌كه‌ن .
راوێژكاری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی راگه‌یاندوە، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی شاره پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ هه‌رێم، چونكه وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم له‌به‌رنامه‌یدایه چوار ناوچه‌ی پیشه‌سازی له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و گه‌رمیان دروست بكات .