هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی عیراق رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

بریارە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2018  رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات و  ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش پەسەند نەكردنی بودجە بەم دارشتنەی ئێستایەوە لەبەرژەوەندی كورد وەسف دەكات.

لەوبارەیەشەوە  ( شیرین رەزا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بەگوێرەی یاسا ئەگەر لەمساڵدا پرۆژەیاسای بودجەی 2018 پەسەند نەكرێت و دوابخرێت ئەوا یاسای بودجەی ئەمساڵ بۆ ساڵی داهاتوو جێبەجێ‌ دەكرێت و لەو یاسایەشدا رێژەی پشكی هەرێم بە سەدا (17) جێگیر كراوەو لە قازانجی كوددا دەبێت.

وتیشی: بریارە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی عیراق لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران رەوانەبكرێت  بەڵام بە شێوەیەكی گشتی كوتلەی كوردی بەپلەی یەكەم و سوننەو شیعەكان بەپلەی دووەم و سێیەم لە پرۆژەیاساكە نارازین و بەو هۆیەشەوە چاوەروان دەكرێت پەسەندكردنی كاتی زۆر بخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشدا كە پەرلەمانتارە عەرەبەكان تاوەكو چەند پشكی كورد لەپرۆژەیاسای بودجەدا كەم بكرێتەوە هێشتا پێیان كەمەو داوای كەمكردنەوەی زیاتری دەكەن بۆیە باشترین چانس لەبەردەم كورددا ئەوەیە پرۆژەیاساكە پەسەند نەكرێت و بۆ ساڵی داهاتوو بمێنێتەوە