سه‌باره‌ت به پێدان یان پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و 11و 12ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، روونكردنه‌وه ده‌دات و زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێمانڕاگه‌یه‌ندرا تا ئه‌و كاته‌ی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێت، دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت موچه نه‌دراوه‌كانی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت بداته فه‌رمانبه‌ران.
له‌باره‌ی پێشنیازی پێدانی مووچه‌ی ته‌نها یه‌ك مانگی ئه‌مساڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، هیچ پێشنیازێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه كه ته‌نها موچه‌ی یه‌ك مانگی ئه‌مساڵ بدرێته فه‌رمانبه‌ران و موچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت بكرێت.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ میدیایه‌یكی نزیك له یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتن بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به‌غدا له‌ساڵی نوێوه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ڕه‌وانه ده‌كات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 250 بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانێت موچه نه‌دراوه‌كانی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدات، ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ساڵی داهاتوشه‌وه، به‌مه‌رجێك سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كاته‌وه.
جێگه‌ی باسه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكومه‌تی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ساڵی نوێیه‌وه دابین بكات، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئاخۆ موچه‌ی مانگه‌كانی 10و11و 12 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دابین ده‌كرێت یاخود هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.