شەش بەھێزترین پاسپۆرت لە جیھاندا

پاسپۆرتی وڵاتی سەنگافورا توانی پلەی یەکەم لەو ڕیزبەندیەدا بەدەست بھێنێت کە بۆ دیاریکردنی  بەھێزترین پاسپۆرت لە جیھاندا ئەنجامدرا، ھەڵگری ئەم پاسپۆرتە دەتوانن سەردانی ١٥٩ وڵات بە بێ ڤیزابکەن.

لە پاش ئەویش وڵاتی ئەڵمانیا دێت ھەڵگری ئەم پاسپۆرتە دەتوانێت سەردانی ١٥٨ وڵات بە بێ ڤیزا بکەن، وڵاتی سوید و کۆریای باشوریش توانیان پلەی سێھەم بەدەست بھێنن ھەڵگری ئەم پاسیۆرتە دەتوانێت سەردانی ١٥٧ وڵات بەبێ ڤیزا بکات.

ھەریەکە لە وڵاتانی دانیمارک و فنلەندا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئەلبانیا و نەرویج و یابان و بەریتانیا پلەی چوارەمیان لە ڕیزبەندیەکە بەدەست ھێنا ، ھەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە دەتوانن سەردانی ١٥٦ وڵات بەبێ ڤیزا بکات.

لە پاش ئەمانیش ھەریەکە لە لۆکسۆمبۆرگ،سویسرا،ھۆڵندا،بەلجیکا،پرتوگال دێت ھەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە دەتوانن سەردانی ١٥٥ وڵات بەبێ ڤیزا بکەن،ھەریەکە لە پاسپۆرتی وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا و ئێرلەندا و مالیزیا بە پلەی شەشەم دێن ھەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە دەتوانن سەردانی ١٥٤ وڵات بەبێ ڤیزا بکەن.