عێراق و سوریاو ئێران یاداشتنامەیەکیان ئیمزا کرد تایبەت بەگرێدانەوەی تۆڕی کارەبای ھەرسێ وڵات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراق، نوێنەرانی ھەرسێ وڵات لە کۆبونەوەیەکیاندا لە بینای وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەغدادی پایتەخت پێکھاتوون لەسەر ئەوەی لیژنە تەکنیکیەکانی ئەو سی َوڵاتە ھاوئاھەنگی بکەن بۆ داڕشتنی نەخشە رێگەیەکی تایبەت بەگرێدانەوەی تۆڕی کارەبا لەنێوان ئەو سێ وڵاتەدا.
وەزیری کارەبای عێراق لەوبارەیەوە جەختی کردۆتەوە مانگی داھاتوو رێکەوتنامەی کۆتایی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا لەنێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ھەرسێ ولاتەوە ئیمزا دەکرێت.