نەوەی دووەمی ئایفۆن دەكەوێتە بازاڕەوە

ڕاپۆرتێكی نوێ ئەوە ئاشكرا دەكات كە كۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە لە چارەكی یەكەمی ساڵی (2018) دا نەوەی دووەمی مۆبایلی ئایفۆن (SE) دەربكات، چاوەڕوانیش دەكرێت هەڵگری ناوی ئایفۆن (SE2) بێت، هەروەها ئەم مۆبایلە نوێیە لەلایەن كۆمپانیای (ویسترۆن) ی تایوانیەوە لە وڵاتی هیندستان پێكەوە دەبەسرێتەوە.

تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی ئایفۆن (SE2) :
بەپێی زانیارییە دزە پێكراوەكان مۆبایلی ئایفۆن (SE2) بە پرۆسێسەری (A10) كاردەكات و ڕامەكەی (2) گێگا بایت دەبێت، هەروەها میمۆریەكەی (128 – 32) گێگا بایتە.

سەبارەت بە كامێرەكانیشی، ئەوا ڕوونمای كامێرەی سەرەكی (12) مێگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی (5) مێگایە، توانای پاتریەكەشی (1700) میللی ئەمپێر دەبێت.

كۆمپانیای ئەپڵ لە مارسی (2016) مۆبایلێكی نوێی دەركرد بە ناوی ئایفۆن (SE)، ئەم مۆبایلە هاوشێوەی ئایفۆن (5S) بوو، نرخی مۆبایلەكە تا ڕادەیەك هەرزان بوو لە مۆبایلەكانی تری كۆمپانیاكە، ئامانجی ئەپڵیش لە دەركردنی ئەم مۆبایلە كێبركێ كردن و لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی گالاكسی كە تایبتمەندیان مام ناوەند بوو.