وه‌زیری دارایی هۆڵه‌ندا به‌ سه‌رۆكی نوێی ناوچه‌ی یۆرۆ هه‌ڵبژێردرا

به‌كۆی ده‌نگی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ، وه‌زیری دارایی هۆڵه‌ندا به‌ سه‌رۆكی نوێی ناوچه‌ی یۆرۆ هه‌ڵبژێردرا . 
وه‌زیرانی دارایی ناوچه‌ی یۆرۆ له‌ برۆكسل به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی گڕووپی یۆرۆ كۆبوونه‌وه‌ . له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ كۆی حه‌ڤده‌ ولاتی ئه‌ندام، به‌ ده‌نگی شازده‌ وڵات ، (یۆرن دایسێل بلوم) وه‌زیری دارایی هۆله‌ندا به‌ سه‌رۆكی نوێی ناوچه‌ی یۆرۆ هه‌لبژێردرا ، و ته‌نها ئیسپانیا ده‌نگی له‌ دژی دا . 
ئه‌مه‌و سه‌رۆكی نوێی ناوچه‌ی یۆرۆ ته‌مه‌نی (46) ساڵه‌ و له‌ سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی ناوچه‌ی یۆرۆ ده‌ست به‌كار ده‌بێت و جێگه‌ی (جان كلۆد یونكه‌ر) ده‌گرێته‌وه‌ .
 ئه‌مه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی سه‌رۆكی نوێی ناوچه‌ی یۆرۆ، جێگیركردنی بارودۆخی دارایی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌ .