ئه‌زمون و ناوبانگی ستیڤ بالمەر سەركردە شاراوەكه‌ی مایكرۆسۆفت


(دەتوانم بڵێم كۆمپانیاكەمان چەندین كەسی باشی تێدایە. تیمی ئیدارەیەكی مەزن و تەكنیكی سەرنج راكێشی هەیە).

بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵا، ستیڤ بالمەر سەركردەی شاراوەی مایكرۆسۆفت بووە و خەریكی كاروباری دارایی و گەڵاڵەكردنی بڕیاری ئیداری بووە، بەڵام گەیتس سەرقاڵی روئیا و بەرهەمی تەكنەلۆژی بووە.

دوای خانەنشین بوونی گەیتس، ستیڤ بالمەر بووە بەڕێوەبەری گشتی. ئەو یەكێكە لە دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان، سەروەتەكەی بە 15 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ستیڤ بالمەر هاوڕێی زانكۆی گەیتس بووە لە ساڵانی حەفتادا لە زانكۆی هارڤارد. كەسایەتی هەردووكیان دژی یەك بوون. گەیتس حەزی لە كۆمپیوتەر بوون، بالمەر حەزی لە چوونەدەرەوە و سازكردنی گرێبەست بوو. بەڵام جیاوازییەكی لەو جۆرە، كردنییە هاوڕێی هەتاهەتایی.

ستیڤ بالمەر دوو ساڵە لە كۆمپانیای گامبڵ كاری كردووە، دواتر لە بەشێكی زانكۆی ستانفۆرد درێژەی پێدا.

ستیڤ بالمەر لە ساڵی 1980 بووە بەڕێوەبەری كاروباری مایكرۆسۆفت و پەیكەری دامەزراوەكەی گۆڕی. هەموو بەشەكانی كۆمپانیای دامەزراند و لە ساڵی 1989 دا بووە سەرۆكی كۆمپانیاكە.

لە كانوونی دووەمی 2000 دا، گەیتس وازی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی هێنا، ستیڤ بالمەری هاوڕێی چووە شوێنەكەی. هەرچەندە گەیتس وەك سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن مایەوە، بەڵام ستیڤ بالمەر سەرپەرشتی گشتی كۆمپانیای دەست پێكرد.

ستیڤ بالمەر بە حەماسەتەكەی دەناسرێتەوە، ئەوەش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەر تۆڕی یوتیوب دەركەوت كاتێك خەریكی سەماكردن بوو لە كاتی كۆبوونەوەی فەرمانبەرانی كۆمپانیاكەدا و یان كاتێك كێكی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی مایكرۆسۆفتی بڕی.

ستیڤ بالمەر خۆش مەشرەبە، بەڵام كەسێكی گورج و گۆڵ و چالاكە و حەزی لەكارە. مایكرۆسۆفت بە هۆی روئیا و ئیدارە و تێڕوانینییەوە ئەو هەموو ساڵەی بڕی و گەیشتە ئەمڕۆ.

بە سەركەوتنی بەرنامەكانی ویندۆز میدیا پلەیر و ئێكس پی و مایكرۆسۆفت ئۆفیس، یارییەكانی وەك ئێكس بۆكس، مایكرۆسۆفت گەورەتر و فراوانتر بوو و گەشتە چەندین بازاڕی تازە.

كۆمپانیاكە لە ساڵی 2007 دا بەرنامەی ویندۆز ڤیستای دەركرد. ستیڤ بالمەر زۆر دڵخۆش بوو بە كارێكی لەو جۆرە.

(دەستمان پێكرد. ئێستاش دەبێت باشتری بكەین. ئەمشەو لە ماڵەوەم و زۆر دڵخۆشم بەوە).

كاتێك مایكرۆسۆفت لە ساڵی 1980 دا تووشی كێشە بوو، گەیتس باوەڕی بە ستیڤ بالمەر هێنا واز لە كارەكەی خۆی بهێنێت و بێت لە مایكرۆسۆفت كار بكات، ئەوەش بڕیارێكی بوو كە لێی پەشیمان نەبۆوە و جارێكی تر گەیتس گەڕایەوە بۆ سەرقاڵبوونی بە دروستكردنی بەرنامەی تازەوە، بالمەر رووخساری مامەڵەی لەگەڵ گرتە ئەستۆ، كە ئەركێكی زۆر گونجاو بوو بۆی.

كەسێتی ستیڤ بالمەر رەنگدانەوەی لەسەر سیاسەتی كۆمپانیاكە هەبوو و بەشدار بوو لە سەركەوتنەكانیدا. بە ڕای زۆر كەس ستیڤ بالمەر هۆكاری پلانە توندوتۆڵەكانی كۆمپانیاكەیە كە ئامانج لێی بەهێزكردنی مایكرۆسۆفت و لاوازكردنی ركابەرەكانی بوو، بەڵام پلانەكانی ئەوەندە سەركەوتووبوو كە بووە مایەی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی و ناچار بوون بە تێپەڕاندنی كێشەكانی دادگا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

ستیڤ بالمەر سەلماندویەتی، سووربوون و شێلگیری ئەنجامی باشی دەبێت، بە تایبەتی كاتێك هاوڕێكەت كۆمپانیاكەی خۆیت دەداتێ.

دڵسۆزی و شارەزاییەكەی لە كڕیارانی مایكرۆسۆفت، كردیە یەكێك لە چالاكترین خاوەنكارانی دونیا، هەروەك حسابە بانكییەكەشی بوژانەوەیەكی باشی بەخۆیەوە بینی.