”١٣ هەزار خانووی پلاستیکی لەپارێزگای سلێمانی و هەڵبجە و ئیدارەی گەرمیان هەیە”

راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەسفی خەلیل رایدەگەیەنێت ”زياتر له 13000 خانووى پلاستيكى له سنورى پاريزگاى سليمانى‌ و پاريزگاى هەڵەبجه و ئيدارەى گەرميان هەيه”.

وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی ژوور رایگەیاند ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی زۆر گرنگی  بەکەرتی کشتوکاڵ دەدات بۆ ئەم مەبەستەش بودجەی تەرخان کردوە بۆ دوو پرۆژەی ستراتیژی بەمەبستی بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ کەبریتین لە ئەنجامدانی روپێویەک بۆ خانووی پلاستیکی و کردنەوەی خولی ڕاهێنان و بەهێزکردن بۆ ئەندازیارانی کشتوكاڵی”.

وەسفی خەلیل وتیشی ”بەهەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانرا روپێویەکی ورد بۆ خانووە پلاستیکییەکان ئەنجامبدرێت بەمەبستی زانینی ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کەدەرکەوت ١٣ هەزار خانووی پلاستی لەم ناوچانە هەیە”.

راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش کرد ”لەروپێویەکەدا لەتوانایی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکیەکانمان کۆڵییەوە و لەکێشەکانیانیان ئاگاداربوین هەوڵئەدەین پلانێکی پتەو دابرێژین بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی جواتیاران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەئامراز و میکانیزمی گونجاو”.

وەسفی خەلیل وتیشی ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەمەبستی زیادکردنی بەرهەمی جوتیاران و بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی جوتیاران هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێکی راهێنان و بەهێزکردن بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵی”.