له مانگی رابردوو عێراق زیاتر له حه‌فتاودوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و ، داهاتی نه‌وتی عێراق له‌و مانگه‌دا زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه .
كۆمپانیا به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق ( سۆمۆ) له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه كه عێراق له مانگی رابردوو (حه‌فتادوو) ملیۆن و (800) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه. به‌پێی به‌یاننامه‌كه له مانگی رابردوو،، عێراق هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به (سه‌دوسێ) دۆلار و (حه‌فتسه‌دوبیستوسێ) سه‌نت فرۆشتووه .
ئه‌مه‌و داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق له مانگی رابردوودا،، (7) ملیار و (551) ملیۆن دۆلار بووه .