زیاتر لە 40 کۆمپانیای تورکی لە بوارە جیاوازەکاندا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکردوو لە گەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوە بەرانی فەرمەنگە حکومیەکان و کەرتی تایبەت و بازرگانان کۆبونەوە.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند گرنگیدان بە کەرتی ئابوری و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن تورکیاوە گرنگی خۆی دەبێت و دەتواندرێت ئابوری کوردستان بەرزبێتەوە و ئەو کەموکوڕیانەی لەماوەی ڕابردودا لەدوای سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئێراندا لە هەرێمی کوردستان ڕویداوە دەتواندرێت لەلایەن کۆمپانیا تورکیەکانەوە پڕبکرێتەوە.
لای خۆیانەوە کۆمپانیا تورکیەکان ڕایان گەیاند دەیانەوەێت لەو ڕەوشە ئارام و ئاسایشەی لە کوردستاندا هەیە گرنگی زیاتر بە ئابوری و بازرگانی بدەن لەشارەکانی هەرێمی کوردستاندا تا بتواندرێت لەنێوان هەردولادا پێداویستیەکان پڕبکرێتەوە.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی فەرمان غەریب ڕایگەیاند ئەو وەبەر هێنانەی لە کوردستاندا دەکرێت گرنگی زۆری بە کەمدەرامەت و کرێچیەکانداوە لە ئێستاشدا دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتربکەین بۆ دابینکردنی ڕێو شوێنی گونجاو بۆ هاووڵاتیانمان، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان هیچ جیاوازییەکی نەکردووە لە نێوان وە بەرهێنی ناوخۆی و دەرەکی کامیان توانیبێتی هاوکاری هەژاران بکات زیاتر سودمەنبووە.
دواتر لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانانی شاری سلێمانی لەگەڵ بازرگانە تورکیەکاندا گفتوگریان ئەنجامدا تا بتواندرێت پەیوەندی ئابوری زیاتر دروست بكرێت.