بڕیارە لەووڵاتی سوید ڤستیفاڵی فلمی کوردی بەڕێوە بچێت کەماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە دروشمی (سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داهێنانە)، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری چوارەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدات.
بڕیار وایە لە ڕۆژانی (24 تا 26)ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ دیدارەکە لە شاری یۆرتۆبۆری بەڕێوەبچێت، لەم دیدارەدا شەش فیلمی کوردی نمایش دەکرێت و چەند سیمینارێک بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەماییەکان بریتین لە:
فیلمی (تونێلی مەرگ) دەرهێنانی (عەدنان عوسمان)
فیلمی (سیمای خۆڵەمێش) دەرهێنانی ( شاخەوان ئیدریس)
فیلمی (پەڕینەوە لە غوبار) دەرهێنانی (شەوکەت ئەمین گورگی).
کورتەفیلمەکان بریتین لە :
کورتەفیلمی (مایکرۆفۆن) دەرهێنانی (کەریمۆک)
کورتەفیلمی (سەرۆک) دەرهێنانی (ڕزگار حسێن)
کورتەفیلمی (خڕش) دەرهێنانی (سەرکەوت مستەفا)