له ئێستادا سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو گفتوگۆییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تونس ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێ به‌رنامه‌یه‌ك قه‌رز به وڵاته بدات .
له‌مبارییه‌وه (مه‌سعود ئه‌حمه‌د) به‌رپرسی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند ، كه له ئێستادا سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو گفتوگۆییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تونس ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك قه‌رز به وڵاته بدات، گووتیشیی گفتوگۆیه‌كان، بڕی ئه‌و پاره‌یه دیاریده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی تونس پێویستی پێیه‌تی .
ئه‌مه‌و ساڵی ڕابردو حكوومه‌تی تونس داوایه‌كی ئاراسته‌ی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی دوو ملیار و (500) ملیۆن دۆلار قه‌رز له‌و سندوقه به‌ده‌ستبهێنێت