حکومەتی هەرێم له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ بڕیارده‌دات


له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌ڵگرت، وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنه‌وه‌ی موچه‌كانمان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌.

شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راگه‌یاند: له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن، به‌ڵام باسی كاته‌كه‌ی نه‌كراوه‌ تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی”ماوه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دێنه‌پێشه‌وه‌، به‌ڵام بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنه‌وه‌ی موچه‌كانمان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه‌، نازانین ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ هه‌یه‌”.