مانگانه‌ ئێران (5) ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت له‌ده‌ستده‌دات

به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران ، ئه‌و ولاته‌ مانگانه‌ بڕی (5) ملیار دۆلار داهاتی نه‌وت له‌ده‌ستده‌دات. 
 مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران ڕایگه‌یاند بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكانی خۆرئاوا، پێویسته‌ پشت به‌ستن به‌ داهاته‌كانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه‌ ‌و سه‌رچاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی داهاتیش جۆرا‌وجۆر بكرێت،،،
 گووتیشیی به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له‌ساڵی (2012)ــدا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت‌ و بانكی ئێراندا سه‌پێنراوه‌، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌جۆرێك كه‌میكردوه‌ كه‌ زیانی مانگانه‌ی‌ ده‌گاته‌ (5) ملیار دۆلار ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر بانكه‌كاندا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ ئێران دروستكردوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئێران جۆراوجۆر بكرێت ‌و چیتر پشت به‌ داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێت.