ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، تاوەكو ساڵی 2040 خواست لەسەر نەوت بەرێژەی لەسەدا 12 بەرزببێتەوەو بگاتە 104 ملیۆنو 900 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژەی بەوەشكردوە: تاوەكو ساڵی 2025 خواست لەسەر نەوتی جیهان 2 ملیۆنو 100 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكاتو نرخی بەرمیلێك نەوتیش دەگاتە 83 دۆلار، هەروەها تاوەكو ساڵی 2040 خواست لەسەر نەوت بەرێژەی لەسەدا 12 بەرزدەبێتەوەو دەگاتە 104 ملیۆنو 900 هەزار بەرمیل لەرۆژێكداو نرخی بەرمیلێك نەوتیش دەگاتە 111 دۆلار.
پێشبینی ئەوەشیكردووە: كە تاوەكو ساڵی 2040 نەوتی روسیا بەرێژەی لەسەدا 24 پاشەكشە بكاتو بگاتە 8 ملیۆنو 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەبەرامبەریشدا غازی ئەو وڵاتە بەرێژەی لەسەدا 22 زیاد دەكاتو دەگاتە 788 ملیار مەترسێجا لەرۆژێكدا.