داهاتی غازی سروشتی میسر له ساڵی رابردوو به‌رزبۆته‌وه ، له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ری ئیلاف بڵاویكرده‌وه كه داهاتی غازی سروشتی میسر له‌ماوه‌ی یازده مانگی ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی سه‌دا حه‌فت پۆینت نۆزده زیادیكردووه .
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه داهاتی غازی سروشتی میسر له‌مانگی كانونی دووه‌می رابردوو تاوه‌كو مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ملیارێك و نۆسه‌د و حه‌فتا و چوار ملیۆن دۆلار بووه به‌به‌راورد به‌ساڵی دووهه‌زار و یازده كه داهاتی غازی سروشتی له‌و ماوه‌یه ملیارێك و هه‌شتسه‌د و چل و دوو ملیۆن دۆلار بووه ، به‌مه‌ش داهاتی غازی سروشتی له‌و ماوه‌یه سه‌دا حه‌فت پۆینت نۆزده زیادیكردووه . ئاماژه به‌وه‌شدراوه له هه‌مان ماوه‌دا رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی غازی سروشتی له ساڵی دووهه‌زار و دوازده چل و دووهه‌زار و یازده تۆن بووه كه‌چی له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی دووهه‌زار و یازده رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی چل و یه‌ك هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و دوو تۆن بووه و به‌مه‌ش رێژه‌ی بهرهێنان سه‌دا ئۆ پۆینت نۆ زیادیكردووه .