ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھاوخەمی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و کرماشان دەکات
بەھۆی ڕوداوی سروشتی بومەلەرزەوە شەوی ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧، زنجیرەیەک بوومەلەرزەی بەهێز بە شێوەیەکی کەم وێنە و بەربڵاو وڵاتانی ناوچەکەی هەژاند کە زۆر بەداخەوە لە بەشێکی بەرچاو لە کوردستانی رۆژهەڵات و کوردستانی باشوور زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی بەرچاوی بە خەڵک گەیاند.
ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وێڕای دەربرینی هاوخەمی و هاودەردیی قووڵی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کوردستان بە گشتی و ئەو هاونیشتمانیانەمان کە لەو رووداوەدا زیان و خەساریان دیوە، لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
2017/11/14