بە وتەی بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە سلێمانی كاروانی یەكەمی نەوتی سپی لەبەغداوە گەیشتە سلێمانی و کاتی دابەشکردنەکەی ئاشکرا دەکات.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە سلێمانی بە سایتی خەڵكی وتووە: ئەمشەو یەكەم كاروانی نەوتی سپی، كە بڕێكی زۆرە لە بەغداوە گەیشتە سلێمانی.
وتیشی، “نامانەوێت لە ئێستادا بڕەكەی دیاری بكەین، كە چەند گەیشتۆتە سلێمانی، بەڵام هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی دەكرێت”.