بیست كۆمپانیای توركی كە لە بوارە جیاوازەكاندا كاردەكەن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكە شاری سلێمانی، سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای لە كۆمپانیا توركیەكان كرد بێنە سلێمانی كاربكەن، سیروان محەمەد پشتگیری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ كاركردنی ئەو كۆمپانیایانە دەربڕی و وتیشی كە ئامادەن شوێنی كاركردنیشیان بۆ دابین بكەن
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشی لەو كۆمپانیا توركیانە كرد كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێم بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت پەیوەندی دروستبكەن.