عیراق هەناردەكردنی نەوتی باكوور بۆ بەندەری جەیهان ڕادەگرێت


 وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، ماوەی هەفتەیەكە هەناردەی نەوتی باكووریان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕاگرتووەو بریارە هەفتەی داهاتووش لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنی توركی گفتوگۆ بكەن.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، بەبڕیاری وەزارەتەكەیان لەئێستادا هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی باكورەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ڕاگیراوە. 

عاسم جیهاد ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی توركی ئەنجام دەدرێت لەپێناو ئەوەی تەنها مامەڵە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت لەڕووی كاروباری نەوتەوە، هاوكات توركیاش خواستی نیشانداوە بۆ هەماهەنگی كردن لەگەڵ عیراق و وەزارەتی نەوت.