بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرچوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی هەژاند.

بوومەلەرزەکە لە باشوور، باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان و، عێراق، سووریا، کوێت و چەند وڵاتێکی دیکەی هەستی پێکراوە.

تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانی بوومەلەرزەکە چەند بووە، بەڵام لە هەندێ شوێن خانوو رووخاون.

لە هەندێک شوێن لەماوەی کاژێرێکدا واتە لە 08:30 خولەک بۆ 09:30 خولەک دووجار هەست بە بوومەلەرزە کراوە.

دارا حەسەن، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی راگەیاند، بوومەلەرزەکەی پارێزگای سلێمانی 4.5 پلەی رێختەر بووە.

هاوکات بەپێی میدیاکانی ئێران بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر بووە.