هاتووچۆی هاوڵاتیانو گەشتیارانو كاروانی بازرگانی لەهەردوو خاڵی سنووری وەلیدو رەبیعە دەستیپێكردۆتەوە.
عیسام حلو بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی خاڵە سنوورییەكان لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: هاتووچۆی هاوڵاتیانو گەشتیارانو كاروانە بازرگانییەكان لەهەردوو خاڵی سنووری رەبیعەو وەلید لەسەر سنوورەكانی نێوان عیراقو سوریا بەشێوەیەكی زۆر باش دەستیپێكردۆتەوەو نزیكەی 350 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بەچەندین كەلوپەلو پێداویستییەوە هاتوونەتە خاكی عیراقو هێزێكی ئەمنی زۆریش ئەو دوو خاڵە سنوورییە دەپارێزن.
وتیشی: لەخاڵی سنووری وەلیدەوە 123 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەچەندین كەلوپەلو پێداویستی ناوماڵو خۆراكەوە گەیشتوونەتە عیراقو هەر لەو خاڵە سنوورییەشەوە 223 كەس هاتوونە عیراقو 125 گەشتیاریش چوونەتە دەرەوەی عیراق، هاوكات لەخاڵی سنووری رەبیعەشەوە 225 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو 225 گەشتیار هاتوونەتە ناو خاكی عیراقو 85 گەشتیاریش عیراقیان بەجێهێشتووە.