ئەمساڵ رێژەی قەرزی زۆر لە ئەڵمانیا هەڵکشاوە و ژمارەکەی گەیشتووەتە شەش ملیۆن و نۆسەد هەزار کەس.
بەپێی راپۆرتی ٢٠١٧ی ئەتڵەسی بۆرچ کە لەلایەن Creditreform بڵاوکرایەوە وێڕای باشی گونجاوی رەوشی ئابووریشیان زیاتر لە لە سەدا ١٠ی هاووڵاتییانی ئەڵمانیا کە تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵیەوە قەرزی زۆریان لەسەرە.
رێژەی قەرزی زۆری تاکەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە دوای یەکدا بۆ جاری چوارەم هەڵکشا. لە ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشەوە لە سەرانسەری ئەڵمانیا ئەو رێژەیە بۆ کەسانی تەمەن سەرووی ١٨ ساڵ گەیشتۆتە لە سەدا ١٠،٠٤.
بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی ئەو کەسانەی قەرزی زۆریان لەسەرە شەش ملیۆن و نۆسەد هەزار کەسن. کە زۆربەیان کێشەی دانەوەی قەرزەکانیان هەیە. بەبەراوورد لەگەڵ ساڵی رابردووش ئەم ژمارەیە نزیکەی ٦٥ هەزار زیادبوونی بەخۆیەوە بینیووە.
نزیکەی چوار ملیۆن و دوو سەد هەزار کەسیان لە رەگەزی نێر و دوو ملیۆن و شەش سەد هەزاریشیان لە رەگەڕی مێن. بەشی هەرە زۆری قەرزدارانیش دەکەونە سێ شاری ویلایەتی باکووری رەن-ڤەستفالیا. بە جۆریک لە سەدا ١٧،٠٨یان لە دویسبۆرگ، لە سەدا ١٤.٤٤یان لە دۆرتموند و لە سەدا ١٣.١٧یشیان لە ئەسسەنن.