دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆره‌وه ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران گیرا، دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕۆ به‌ڕووی بازرگاناندا كرایه‌وه.
(مه‌غدید ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی گرته‌وه، به‌فرێكی زۆر له‌سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران باریوه به‌جۆرێك له‌هه‌ندێك شوێن نزیكه‌ی دوو مه‌تر باریبوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بوه‌ستن هه‌رچه‌نده له‌دیوی هه‌رێم ڕێگه‌كان له‌به‌فر پاكرانه‌وه، به‌ڵام له‌دیوی ئێران نه‌توانرا ڕێگه‌كه پاك بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو جموجوڵه‌كان بوه‌ستن.
وتیشی:”له‌ئێستادا سه‌رجه‌م جموجوڵه بازرگانی‌و گه‌شتیارییه‌كانی سنوره‌كه ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه‌و هه‌موو هاوڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی ئاسایی خۆیان له‌مه‌رزه‌كه‌دا بكه‌ن”.