ئه‌مڕۆ 10-11-2017، رێوره‌سمی چله‌ی ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال به ھۆی نه‌خۆشی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی له ژیان كرد، ئه‌مڕۆ سه‌عات 3:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ له دوا مه‌نزڵگای خۆی له ده‌باشان رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال رێكده‌خرێت، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كوردستان و ھاوڕێ و دۆستانی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی له میوانه‌كان ئاماده كراوه.