ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە هەرێمی كوردستان نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیاکانی نەوت.
ئاژانسی رۆیتەرز کە زۆربەی هەواڵەکانی نەوتی هەرێم بڵاودەکاتەوە ئەو بڕە پارەیەی لەبری شایستە داراییەکان بۆ ئەو کۆمپانیایانە خەرجدەکات کە گرێبەستی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە لە کوردستاندا، لەوانە “گەنەل ئێنێرجی، دی ئێن ئۆ، گۆڵف كیتسۆن، گازپرۆم و تاقە”.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە بڕی پارەکە دەگاتە نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار.
لە دوای ١٦ تشرینی یەکەمەوە کە هێزە عێراقییەکان زۆرێکی ناوچەجێناکۆکەکانیان داگیرکردو بەرهەمهێنانی نەوت لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم لە ٦٠٠ هەزار بەرمیلەوە لە رۆژێکدا دابەزیووە بۆ نزیکەی ٢٢٠ هەزار بەرمیل.