ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له‌مه‌ودوا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به پێی داهاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت.
دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تى سیسته‌مى نوێی مووچه، حكوومه‌ت بڕیارى دا كه هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نوێیه بكرێت په‌رله‌مانى كوردستان و لێژنه‌ى دارایی به‌تایبه‌ت به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه”.
وتیشی: “سیسته‌مى نوێی مووچه هێشتا كاره‌كانى ته‌واو نه‌بووه و سیسته‌مێك ده‌بێ له سیسته‌مه كۆنه‌كه و له سیسته‌مى ئێستاش جیاواتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به پێی داهاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت”.