كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ عێراق ته‌نها پێشبینی‌ و ده‌نگۆیه‌


حكومه‌تی‌ عێراق ڕاده‌ستكردنی‌ داهاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كاته‌ مه‌رجی‌ پێدانی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018  دا.  
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاویژكاری‌ كاروباری‌ ئابوریی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق ڕایگه‌یاند, ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكان باسی‌ لێوه‌ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ 17%ه‌وه‌  بۆ نزیكه‌ی‌ 12%, ته‌نها پێشبینی‌ و ده‌نگۆیه‌, چونكه‌ هێشتا یاساكه‌ ڕه‌شنووسه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.  

ڕاشیگه‌یاند, پێویسته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ هه‌رێم بگه‌ڕِێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵیی‌, ئه‌و كات پشكی‌ له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ پێده‌درێت.