ئێران له‌هه‌موو وڵاتێكی دیكه كرێكار زیاتر ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌تایبه‌تی ناوچه كوردنشینه‌كان، كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی قه‌یرانه ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه.
(ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری بهكارخستنو ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ناوچه كوردنیشنه‌كانی ئێران جیاواز له‌هه‌ر وڵاتێكی تری دراوسێی هه‌رێم، به‌رزترین ڕێژه‌ی كرێكاریان له‌ناو هه‌رێمدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی كاریگه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌وه‌یه، كه به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه.
ئاسۆ نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌یرانه‌و نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌نرخی تمه‌ن، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی هاتنی كرێكاری ئێرانی بۆ ناو هه‌رێم ڕوو له‌زیادبوون بكات.
ئاسۆ نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چن بۆ هێنانی كرێكاری بیانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێوه‌ی پابه‌ندنابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سانێكی زۆر وه‌ك كرێكار له‌ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوو له‌هه‌رێم دهكهنو ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاروباره‌كانیان ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی وه‌ك كرێكار دێنه هه‌رێم، كه‌س خۆی به‌خاوه‌نیان نازانێت.
وتیشی:”وه‌ك لایه‌نێكی مرۆیی ناچارن ئه‌و كه‌سانه وهربگرنو له‌سه‌ره‌تاشدا به‌ڵێن به‌و كۆمپانیانه ده‌ده‌ن كه ئه‌و كرێكارانه وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای شه‌ش مانگ لههاتنیانو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان، بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون”.